٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەهەولێر كەمپێك بۆ كوردانی رۆژئاوا دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ دوا بەدوای بریاری هاوبەشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگیكردن لە دامەزراندنی كەمپێكی تازە بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوا لە سنووری پارێزگای هەولێرو دەست بەكاربوونیان بۆ ئەم پێناوە، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بەیاوەری جێگری پارێزگارو قایمقامی قەزای خەبات و بەرێوەبەرە گشتییەكان و بەرێوەبەرانی فەرمانگەكانی پەیوەندارو نوێنەرانی UNو ئاژانسەكانی نێو دەولەتی، كەمپی دارەشەكرانی بۆ ئاوارەكان بەسەر كردەوە .

  سەرەتا لە ئۆفیسی سەرەكی ئەم كەمپە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی هەموو لایەنە بەشداربووەكانی دامەزراندنی كەمپەكەی كردو گفتوگۆ لەسەر ئەرك و بەرپرسیارێتی هەر لایەنێكی بەشداربوو كرا بۆ خێراكردنی جێبەجێكردنی ئەركەكان و دامەزراندنی ئەم كەمپە لەماوەیەكی پێوانەیی دا بۆ لەخۆگرتنی 10000كەس وەكو قۆناخی یەكەم و دواتریش فراوانكردنی بۆ 15000كەس لە ئاوارەكانی رۆژئاوا، لەگەل دابینكردنی هەموو خزمەتگوزاریەكانی وەكو ئاوو كارەباو ئاوەرۆو شەقام و بنكەی تەندروستی و قوتابخانەو پۆلیس و بەرگری شارستانی و نووسینگەی ئاژانسەكان و كۆگا و سەنتەری خزمەتگوزاری و كارگێری، پاشانیش بەسەركردنەوەیەكی مەیدانیان ئەنجامدا بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و شوێنی خزمەتگوزاریەكان و كارەكانیان لە نزیكەوە بەسەر كردەوە .

  ئەم كەمپە كە لەسەر رووبەری 259دۆنم زەوی دروست دەكرێت بە پێی ستاندەرە جیهانییەكان دەبێت و هەموو ئاژانسەكانی UNبەسەرپەرشتی كۆمسیۆنی پەنابەران و بە هەماهەنگی ئاژانسە نێو دەولەتییە كۆمەكبەخشەكان و بە هاوكاری حكوومەتی هەرێم و پارێزگای هەولێر دروست دەكرێت و 3000چادر بۆ نیشتەجێبوون بۆ 15000كەس تێیدا دادەمەزرێت و هەموو خزمەتگوزاریەكی تێدا فەراهەم دەكرێت و، مانگانەش هەر ئاوارەیەك بڕی 33دۆلار بە پێی كارتی بانكییەوە ئازووقەو كۆمەكی پێ دەدرێت و بریاریشە لەماوەی یەك مانگدا نزیكەی 2000كەس وەكو وەجبەی یەكەم لەم كەمپە نیشتەجێ بكرێن بەتایبەتیش ئەوانەی بێ جێگەو پەرتەوازەی ناوشارو دەوروبەرن و قۆناخ بە قوناخیش ئەوانی تر نیشتەجێ دەكرێن .

هەواڵی پەیوەندیدار