٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای توركیا لە ئەستەنبۆڵ كەوتە ئامادە باشەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ-KDP.info/ دوێنێ شەو شەڕی نێوان پولیس و خۆپێشاندەرەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ جارێكی دیكە دەستی پێكردەوە و ئەمرۆ یەك شەممەیش درێژەی هەیە و سوپای توركیایش كەوتە ئامادەباشەوە و مەیدانی تەقسیمی دەورپێچ كرد.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاوی كردەوە كە دوێنێ شەو بە فەرمانی سەرۆك وەزیر رەجەب تەییب رەدوغان پولیسی ئەو وڵاتە هێرشی كردە سەر خۆپێشاندەرەكانی مەیدانی تەقسیم و بڵاوی بە خۆپێشاندەرەكان كرد و شەڕ و پێكدادانی نێوان پولیس و خۆپێشاندەرەكان تا بەرەبەیانی ئەمرۆ یەك شەممە هەر بەردەوامە و سوپای توركیایش كەوتووتە ئامادەباشییەوە و مەیدانی تەقسیمی دەورپێچ كردووە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە 19 رۆژە لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ بە هۆی برینی چەند دارێك لە پاركی گەزی خۆپێشاندان دەستی پێكردووە و سەرەڕای كۆبوونەوەی نوێنەرانی خۆپێشاندەرەكان لەگەڵ سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیر و جێگری سەرۆك وەزیر بەڵام هێشتاكە خۆپێشاندانەكان درێژەیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار