٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەڤەنت قێرجا: چارەنووسی ئەردوغان وەكو چارەنووسی مەندەرەس دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- KDP.info  / شانۆكاری ناوداری توركیا لەڤەنت قێرجا سەبارەت بە هێرشەكانی دوێنێ پولیسی توركیا بۆ سەر مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ رایگەیاند كە ئەم هێرشانەی پولیس بە فەرمانی سەرۆك وەزیری توركیا پێكهاتوونە و سەرۆك وەزیری توركیا بەرپرسە لە بەرامبەر ئەنجامەكانی ئەم هێرشانەدا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی پرێس توركی توركیا بڵاویكردەوە كە شانۆكاری ناوداری تورك لەڤەنت قێرجا نارەزایەتی خۆی لە دژی بەكار هێنانی هێز لە دژی خۆپێشاندەرەكان دەربڕیوە و رایگەیاندووە كە سەردەم سەردەمی ئەوە نییە كە هێچ كێشەیەك بە هێز چارەسەر بكرێت.

ناوبراو لە بەشێكی دیكە گوتەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرۆك وەزیری توركیا بەر پرسە لە ئەنجامەكانی بەكار هێنانی هێز لە دژی خۆپێشاندەرەكان و هەڵوێستی رۆژی شەممەی پولیس لە دژی خۆپێشاندەرەكان توركیای گەراندووەتەوە بۆ ساڵەكانی 1960 و ئەگەر حكوومەت هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر خۆپێشاندەرەكان نەگۆڕێت ئەوا چارەنووسی ئەردوغانیش دەبێتە چارەنووسی عەدنان مەندەرەس.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە عەدنان مەندەرەس یەكێك بووە لە سەرۆك وەزیرانی توركیا و لە ساڵی 1964دا بە هۆی بەكار هێنانی هێز لە دژی خۆپێشاندەرەكان و بەرفراوان بوونی خۆپێشاندانەكان، سوپای توركیا ناچار بووە كە كوودەتایەك بكات و دواتر بە تاوانی دەركردنی فەرمانی هێرش كردنە سەر خۆپێشاندەرەكان عەدنان مەندەرەس لە لایەن سوپایەوە ئیعدام كرا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار