٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەغیت بۆلۆت: دەیانەوێ ئەردوغان تیرۆر بكەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ-KDP.info/ بەرێوەبەری گشتی كانالی تیڤی 24ی توركی یەغیت بۆلۆت سەبارەت بە خۆپێشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمی شاری ئەستەنبۆڵ رایگەیاند كە دەستێكی دەرەكی بە ناوی سوروس لە پشتی ئەم خۆپێشاندانانەیە و ئارمانجیشی تیرۆر كردنی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغانە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئاخەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە بەرێوەبەری گشتی كاناڵی 24ی توركی یەغیت بۆلۆت ئاشكرای كردووە كە گرووپێكی بریتانی بە ناوی سوروس لە پشتی خۆپێشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمە و دەیەوێ تووڵە لە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان بكاتەوە و تیرۆری بكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم گرووپە گرووپێكی نهێنی بازرگانییە و زیاتر لە 300 ساڵە رەوتی بازرگانی وڵاتانی ئیسلامی كونترۆڵ كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە دوای ئەوەی توركیا قەرزە دەرەكییەكانی خۆی دایەوە، سەرۆك وەزیری توركیا رایگەیاند كە توركیا دەیەوێ ببێتە ناوەندێكی سەرەكی فینانس و بازرگانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، هەر بۆیە گرووپی سوروس ئەم لێدوانانەی سەرۆك وەزیر وەكو تێپەڕاندنی هێڵی سووری گرووپی سوروسە بۆیە ئەم گرووپە پلانی داناوە كە بە پشتگیری كردن لە خۆپێشاندانەكانی مەیدانی تەقسیم وا لە سەرۆك وەزیر بكات كە هێز لە دژی خۆپێشاندانەكان بەكار بهێنێت تا بەمجۆرە شەڕی نێوان خەڵك و پولیس بەرفراوان بێت و خەڵك بكاتە دوژمنی سەرۆك وەزیری توركیا.

هەواڵی پەیوەندیدار