٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جیهان .. هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئێران و كاردانەوەكان

سەرچاوە: KDP.info

ئێران-  ئاژانسەکان-  KDP.info/ حەسەن رۆحانی كاندیدی نزیك لە رەوتی ریفۆرمخوازەكان لە سەددا پەنجا پۆینت حەوت لە دەنگەكانی بە دەست هێناو بوو بە سەرۆك كۆماری ئێران.

كاردانەوەكانی وڵاتانی رۆژئاوا و سكرتێری گشی نەوتەوەیەكگرتووەكان لە سەركەوتنی حەسەن روحانی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران دا خۆشحالی خۆیان درەبری و هیوایان خواست كە ئەم گۆڕانكارییە دەستپێكێك بێت بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. لەمباریەوە كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئێران و سەركەوتنی حەسەن روحانی كۆشكی سپیی ئەمەریكا بە خەڵكی ئێرانی راگەیاند كە ئێمە رێز لە دەنگی خەڵكی ئێران دەگرین و پیرۆزباییان لێدەكەین لەو سەركەوتنەدا . لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە كە هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی سەرۆكایەتی ئێران هەنگاوێك بەرەوە شەفافیەت و سانسۆری راگەیاندنەكان و ئینتەرنێت بوو كە ئازادییەكانی لە ئێران سنورداركردووە. لەلایەن خۆیەوە بان كی مۆن سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان وێرای پیرۆزبایی كردن داواشی لە ناوبراو كرد كە رۆلێكی كاریگەر لە دانوستانەكانی ناوچەكە و نێودەوڵەتیدا بگێڕێت.

لە وڵاتانی ئەوروپاش گیدۆ ڤێستەرڤێلە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پیرۆزبایی سەركەوتنی لە حەسەن روحانی كرد و خواستی خەڵكی ئێرانی بۆ چاكسازی و سیاسەتێكی دەرەوەی كاریگەر بەرز وەسف كرد.

لەلایەن خۆشیەوە كاترین ئاشتۆن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا و سەرۆكی گروپی پێنج كۆ یەك ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ سەرۆكی نوێی ئێران راگەیاند بۆ ئەوەی لە كاتێكی زوودا رێگە چارەیەكی دیبلۆماسی بۆ دانوستانەكانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بدۆزرێتەوە.

لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرەنساش وێڕای بەرزنرخاندنی شەڕی دیموكراسی خەڵكی ئێران بۆ گەیشتن بە كەناری ئارامی بە تایبەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی وڵاتەكەیان هیواشی خواست كە هەڵوێستی ئێران لە پشتگیریكردنی رژێمی بەشار ئەسەد گۆڕانكاریی بەسەردا بێت.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش داوای لە سەرۆك كۆماری نوێی ئێران كرد كە سیاسەتی ئێران لە رێڕەوێكی نوێوە پەیرەو بكات بۆ ئەوەی نیگەرانییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەكەی چارەسەر بكرێت.

گیلاد ئیردان وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەركەوتنی حەسەن روحانیی بە نەرێنی بۆ ئیسرائیل وەسف كرد.

ئۆپۆزسیۆنی سوریاش لە بەیاننامەیەكدا وێرای پیرۆزبایی كردن لە حەسەن روحانی داوای كرد كە سیاسەتی ئێران لەبارەی رەوشی سوریا بگۆڕێت و پێوستە هەڵەكانی مەحمود ئەحمەدی نژاد لەبارەی پاڵپشتی كردنی رژێمی بەشار ئەسەد راست بكاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار