ئێران 4000 سەربازی پاسەوانی کۆماری رەوانەی سوریا دەکات

سوریا – KDP.info / ئێران 4000 سەربازی پاسەوانی کۆماری رەوانەی سوریا دەکات بۆ پشتگیری کردن لە رژیمی بەشار ئەسەد ، رۆژنامەی ئیدیپیندتی بەریتانیا بڵاویکردەوە: هەفەتەیەک بەر لە دەستپیکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێران کە تێدا حەسەن روحانی سەرکەوت، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئیران عەلی خامەنەئی بریاریدا 4000 سەربازی پاسەوانی کۆماری بۆ بەریگریکردن لە رژێمی بەشار ئەسەد رەوانی سوریا بکات، رۆژنامەکە کە سەرچاوەی وەرگرتنی ئەو زانیارییەی بلاونەکردۆتەوە بەڵام ئەو هەواڵەی، پێچەوانەی لێدوانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران حوسین عەبدولئەمیر هەیانە کە ناوبراو لە مۆسکۆ رایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ شێوەیەک سەربازی وڵاتەکەی رەوانەی سوریا ناکات، ئەم پیشهاتانە هاوکاتە لە گەڵ گۆرینی هەڵویستی ئەمەریکا، کە پشگیری خۆی بۆ چەکدارەکانی سوپای ئازادی سوریا بە پێدانی چەک و تەقەمەنی راگەیاند، بە ئامانجی برگریکردن و رووخاندنی رژیمی بەشار ئەسەد لە سوریا.




