خۆپیشاندانەکان تورکیا بەردەوامە و هەوڵی فراوانبوونی دەدرێت

ئەستەمبۆڵ –KDP.info/ خۆپێشاندانەکان لە تورکیا بەردەوامە و خۆپیشاندەران دەیانەوێت خۆپیساندانەکانیان فراوانتر بکەن، سەرەرای وتارەکەی دوێنی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا کە لە ئەنقەرە لە بەردەم هەزاران لە لاینگرانی پێشکەشی کرد و تێدا داوای برایەتی و پێکەوە ژیان و پابەندبوونی بە بنەماکانی دیموکراسی لە وڵاتی تورکیا کرد، کەچی خۆپیشاندەران سوورن لەسەر خۆپیشاندانەکانیان داوای دەست لەکارکیشانەوەی ئەردۆغان دەکەن. دوینی شەویش بە سەدان لە خۆپیشاندەران هەوڵیان دا رێگای سەرەکی فرۆکەخانەی مستەفا ئەتاتورک لە ئەستەمبوڵ دابخەن ، هەروەها هەوڵیان دا رێگای بەرزە پردی بەناوبانگی تورکیا کە دەچێتە ناوچەی تەقسیم دابخەن ، بەڵام پۆلیس بڵاوەی پێکردن، لای خۆیەوە سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا رایگەیاند: هەڵسوکەوتەکانی پۆلیس هەڵسوکەوتیکی وەحشیگەرانیە و دەیانەوێت دەرفەت زیاتر بە ئەردۆغان بدەن ، ئەمەش نەوەک بارودۆخەکە ئارام دەکاتەوە ، بەڵکو دەرنجامیکی پێچەوانەشی دەبێت ، چوونکە خۆپیشاندەران هەست دەکەن لەلایەن پۆلیسەوە غەدریان لێدەکریت.




