هاوپەیمانیی كوردستان داوا لە لایەن سیاسییەكانی دەكات ئەنجامی لێپرسینەوەیان لە مالیكی قبووڵ بێت
لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 19/6/2012 داوا لە لایەن سیاسییەكانی دەكات بە لایەنگر و ئۆپۆزسیۆنەوە ئەنجامی لێپرسینەوە لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیران قبووڵ بكەن بەو پێیەی لێپرسینەوە پیادەكردنی دیموكراسی و رێوشوێنێكی دەستوورییە.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان موئەیەد تەیب بەئاكانیوزی راگەیاندووە: پرسی لێپرسینەوە لە مالكی لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا رێوشوێنێكی دەستوورییە و پێویستە هەردوو لایەن بە لایەنگر و ئۆپۆزسیۆنەوە بە رۆحێكی وەرزشییەوە ئەنجامی لێپرسینەوەكە قبووڵ بكەن جا لێسەندنەوەی متمانە بێ یان نا.
تەیب گوتیشی: لێپرسینەوە و هەڵوشانەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەخت هەرسێكیان پیادەكردنی دیموكراتەتە.




