ئیسرائیل: هەڵبژاردنەکانی ئیران هیچ لە سیاسەتەکانی ناوەکی و تیرۆریستی ناگۆریت

تەلئەبیب –KDP.info/ ئیسرائیل بەدەر لەدەرنجامی هەڵبژاردنەکانی ئێران لێپرسینەوە لە گەل ئەو وڵاتە دەکات، بۆ شێوازی مامەڵەکردنی لە دۆسییەی ئەتۆمیی و تیرۆریستی ، رۆژنامەی یەدعوت ئەحرونوتی ئیسرائیل، بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلی ئەمرۆ یەکشەممە بڵاوکردەوە، تێدا هاتووە: هەڵبژاردەنەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران کە کاندیدەکانی لەلایەن رابەری باڵای ئەو وڵاتەوە دەستنیشان کراوە و ئەو کەسانەشی کە لەدەرەوەی سیاسەتی توندرەوانەی ئەوەبوون دەرکران ، ئەمە ئاماژەیەکی روونە کە سیاسەتی ئەتۆمیی و پشتگیری کردن لە گرووپە تیرۆریستەکان لەلایەن خودی عەلی خامەنەئی رابەری ئەو وڵاتە بەرێوە دەچێت نەوەک لەلایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە، بۆیە ئیسرائیل هەڵبژاردنی ئیران بەهەند وەرناگریت و دوای هەڵبژاردنەکان لێپرسینەوە لەگەڵ مامەلە و هەڵسوکەوتی ئەو وڵاتە دەکات لە گەڵ دۆسییەی ئەتۆمی و تیرۆریستی ، لە بەیاننامەکەدا ئیسرائیل داوا لە خامەنەئی دەکات، هەوڵەکانی بۆ بەدەست هینانی چەکی ئەتۆمی رابگرێت.




