تەقینەوە لە نەجەف و واست روویداو دەیان کوژراو بریندارهەن

عێراق –KDP.info/ تەقینەوەیەک لە بازاری سەوزە فرۆشانی شاری نەجەف تەقییەوە لەدەرنجامدا دەیان کوژراو و برینداری لێکەوەتەوە .سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری نەجەف بڵاویان کردەوە. بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە تەقینەوەیەک لە بازاری سەوزە فرۆشانی پارێزگای نەجەف روویدا و بەهۆیەوە، دەیان قوربانی لێکەوەتەوە، هاوکات لە ناوچەی عەزیزیەی سەر بە پارێزگای واست ئۆتۆمبێلیکی بۆمب رێژکراو تەقییەوە بەهۆیەوە یەکێک کوژراو ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون، سەرچاویەکی پۆلیس لە ناوچەی عەزیزیەی سەر بە پارێزگای واست رایگەیاند: سەرلەبیانی ئەمرۆ لە بازاری عەسری کە دەکەوێتە بەرامبەر حوسینییەکی شیعەکان، ئۆتۆمبێلیکی بۆمبرێژکراو تەقییەوە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک کوژراو ١٨ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون .




