بڕیاردەری پەرلەمان: میكانیزمی دەنگدان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە مالكی رۆژی دەنگدانەكە دیاری دەكرێ
محەمەد خالیدی بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنێ دووشەممە 18/6/2012 بە ئاكانیوزی رایگەیاندووە كە میكانیزمی دەنگدان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حكوومەتەكەی مالكی لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لە رۆژی دەنگدانەكە دیاری دەكرێ، هەروەها ئەوەشی ئاشكراكردووە كەدەكرێ میكانیزمی دەنگدانەكە نهێنی یان ئاشكرا بێ.
محەمەد خالیدی گوتیشی: دەكرێ ژمارەیەك پەرلەمانتار داوایەك پێشكێشی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن لەبارەی میكانیزمی تایبەت بە دەنگدانەكە و دواتر دەستەی سەرۆكایەتی بڕیاری لەسەر دەدات.




