نێچیرڤان بارزانی شاعیری گه‌وره شێركۆ بێكه‌س به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌واڵی ته‌ندروستیی شاعیری گه‌وره‌ی كورد مامۆستا شێركۆ بێكه‌س ده‌پرسێت و هیوای چاكبوونه‌وه و له‌شساخی بۆ ده‌خوازێت، ئاماده‌یی هه‌ر هاوكاریه‌كیشی بۆ ده‌رده‌بڕێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 14ی حوزه‌یرانی 2013، به ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خاتوو نه‌سرین – ی هاوسه‌ری شاعیری گه‌وره‌ی كورد شێركۆ بێكه‌س له ستۆكهۆلمی پایته‌ختی سوێد، سامی ئه‌رگۆشی سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی نێچیرڤان بارزانی؛ وێڕای گه‌یاندنی سڵاو و ڕێزی سه‌رۆك وه‌زیران و هیوای چاكبوونه‌وه و له‌شساخی بۆ شاعیر، ئاماده‌یی نێچیرڤان بارزانی بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كی به‌ڕێز شێركۆ بێكه‌س و له‌ئه‌ستۆگرتنی چاره‌سه‌ركردن و چاودێریی پزیشكی له هه‌ر كوێیه‌ك بێت نیشان دا و دووپاتی كرده‌وه كه خزمه‌تكردنی ئه‌و شاعیره گه‌وره‌یه‌ی كورد به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین.
لای خۆیه‌وه خاتوو نه‌سرین سوپاس و پێزانینی مامۆستا شێركۆ بێكه‌س و خانه‌واده‌كه‌ی بۆ ئه‌م خه‌مخۆری و هه‌واڵپرسین و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.
ماوه‌یه‌كه باری ته‌ندروستیی مامۆستا شێركۆ بێكه‌س – ی شاعیر تێكچووه و له ستۆكهۆلمی پایته‌ختی سوید له ژێر چاودێریی پزیشكیدایه.




