٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

باراک ئۆباما بەڵگەی بەکارهینانی چەکی کیمیای لەسوریا دەخاتەروو

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن –    KDP.info / پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی هەشت وڵاتە پیشەسازییە گەوەرەکەی جیهان کەوا بریارە لە ئێرلەندای باکوور بەرێوەبچێت، گەرموگورترین بابەتی تێدا تاوتوی بکرێت دۆسییەی سوریا بێت ، لە رێگای ڤیدیۆوە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا لە گەڵ هەریەک لە دیڤید کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و فرانسوا هۆلاند سەرۆکی فەرنسا و ئەنجیلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا گفتوگۆیان لەبارەی دۆسییەی سوریاوە کرد، هاوکات وابریارە لەو کۆبوونەوەیەدا هەریەکە لە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا و فلادیمێر پۆتن سەرۆکی رووسیا لەسەر هەمان دۆسیێ کۆببنەوە و تیدا ئۆباما بەڵگەی بەکارهینانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژیمی بەشار ئەسەد لەسوریا بۆ پۆتین بخاتەروو و داوای لێبکات رووسیا هەڵوێستی لەبرەی ئەسەدەوە بگۆریت. شایەنی باسە ئەمەریکا رەتکردەوە کە ناوچەی دژە فرین لە سوریا دابمەزرینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار