ئەسیل نوجێفی : لایەنێکی سیاسی هەوڵیداوە تیرۆرم بکات

موسڵ – KDP.info / لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانێدا ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری موسڵ رایگەیاند: لایەنێک دەیەوێت نەخشەی جوگرافی سیاسی لە شارەکە بگۆرێت و هەوڵی تیرۆرکردنی ئەویش دەچێتە چوارچێوەی ئامانجەکانیانەوە، ئەسیل نوجیفی ئەوەشی راگەیاند: لایەنێکی سیاسی پشتگیری لە میلیشیاکان دەکەن لە رێگای ئەوانەوە دەیانەویت ، ئامانجە گڵاوەکانی خۆیان بپێکنن، پارێزگاری موسڵ هەروەها گوتی: ئەو گروپەی کە هەوڵیان داوە تیرۆری بکەن جلی رەش و دەمامکی رەشیان بەستبوو، سیاسییەکانی پشت ئەم گروپەش گەرەکیانە دەسەڵاتی جێبەجێکاری ئەو شارە لە ناوببەن، تا بتوانن لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئەوان جڵەوی دەسەڵات لە شارەکە بگرنە دەست. شایەنی باسە دوێنی هەینی پارێزگاری موسڵ لە بۆسەیەکی تیرۆردا لە ناوچەیەکی پارێزگای موسڵ رزگاری بوو، بەڵام بە هۆیەوەش پاسەوانیکی کوژراو و سێ پاسەوانی دیکەشی بریندار بوون .




