حەسەن روحانی زیاتر لە %50ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئێرانی بەدەست هیناوە

ئێران – KDP.info / حەسەن روحانی کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ئێران بە پی دوا ئاماری وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە پێشەوەی رکابەرەکانی دیکەیەوە دێت، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: روحانی کە لەلایەن ریفۆرمخوازانەوە پشتگیری لێدەکریت تائیستە دوای هەڵاوێکردنی دەنگەکان پتر لە ٦ ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە، واتە لە %50کۆی گشت دەنگەکانی بۆ خۆی قورخ کردووە، رۆیتەرز هەروەها رایگەیاندووە دوای روحانی مەحمەد باقر قالباییف دێت کە ئەویش پتر لە یەک ملیۆن دەنگدەری پشتگیری کردووە و دوای ئەویش سەعید جەلیلی دێت کە کەمتر لە یەک ملیۆن دەنگی کۆکردۆتەوە . شایەنی باسە هەڵبژاردەنەکانی سەرۆکایەتی و ئەنجوومەنی شارو گوندەکان ئێران دوێنی بەیەکەوە بەرێووە چوو تێدا زیاتر لە %60ی خەLک بەشداری کردووە.




