٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كارو چالاكییەكانی كۆمیتەی عەقڵمەندان درێژەی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئادانا- KDP.info/ كار و چالاكییەكانی گروپی عەقڵمەندان كە بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد دامەزرابوو، درێژەی هەیە و رۆژی هەینی تیمێكی ئەم كۆمیتەیە سەردانی شاری ئادانای كرد و لە گەڵ خەڵك و رێكخراوەكانی ئەو شارە كۆبوویەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەر بڵاویكردەوە كە تیمی كۆمیتەی عەقڵمەندان لە سەرتای سەردانەكەیدا لە گەڵ نوێنەری زیاتر لە 70 رێكخراوی مەدەنی لەو شارە كۆبووەتەوە و سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری گفتوگۆ لە گەڵ نوێنەری ئەو رێكخراوانەدا كردووە.

تیمی ناوبراو دواتر لە گەڵ كارمەندانی راگەیاندن و میدیاكارانی شاری ئادانا و دەورووبەری كۆ بووەتەوە و لە گەڵ ئەوانیشدا باسی قۆناغی چارەسەری و زەروورەتی چارەسەركردنی پرسی كوردی كردووە.

لە كاتی كۆبوونەوە لە گەڵ جەماوەری شاری ئادانادا ئەندامی تیمی عەقڵمەدان موحسێن قزڵقایا گوتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی: ئارمانجمان لەم سەردان و كۆبوونەوانە وەرگرتنی راوبۆچوونی خەڵكە و دەمانەوێت لە گەڵ خەڵكدا پێكەوە زەمینە بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە خۆش بكەین.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا باسی رووداوەكانی پاركی گەزی كرد و گوتی: ئەو رووداوانە بە هیچ شێوەیەك كاریگەرییان لە سەر هەوڵدانەكانی چارەسەركردنی پرسی كورد نەكردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار