عەبدوڵلا گول: توركیا ئەندامی یەكێتی ئەورووپا نییە

ئەنقەرە - KDP.info/ رۆژانی رابردوو بە هۆی رووداوەكانی پاركی گەزی و خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیم و هەڵوێستی پۆلیسی توركیا لە بەرانبەر خۆپیشاندەرەكان، یەكێتی ئەورووپا رەخنەی زۆر توندی ئاراستەی توركیا و بەرپرسانی توركی كردبوو و ئەمەیش ببوو هۆكاری تووڕە بوونی بەرپرسانی توركیا.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی هەینی سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول وەڵامی رەخنەكانی یەكێتی ئەورووپای داوەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە پێویستە یەكێتی ئەورووپا سەرەتا بزانێت كە لە توركیا چی روو دەدات دواتر رەخنە ئاراستەی توركیا بكات.
سەرۆك كۆماری توركیا لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا گوتوویەتی: هیچ یەكێتی ئەورووپا مافی ئەوەی نییە كە بە هۆی رووداوەكانی مەیدانی تەقسیمەوە سەبارەت بە توركیا بڕیار بدات، یا رەخنە لە دەسەڵاتی سیاسی توركیا بگرێت. چونكە توركیا ئەندامی یەكێتی ئەورووپا نییە، بەڵكو هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆدایە.




