٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە كرماشان شەڕ لە نێو خەڵك و پۆلیسدا دەستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

كرماشان- KDP.info/   رۆژی هەینی خەڵكی ئێران بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارێكی نوێ بۆ وەڵاتەكەیان چوونە سەر سەندوقەكانی دەنگدان و حكوومەتی ئێرانیش لە كاتژمێر شەشی ئێوارەیەوە تا 9ی شەو سێجار ماوەی دەنگدانی درێژ كردەوە و لە چەندین شاریش لە نێوان پۆلیس و خەڵكدا شەڕ و پێكدادان روویداوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئین ئین ئیس رۆژ بڵاویكردەوە كە ئێوارەی رۆژی هەینی لە شاری كرماشان ژمارەیەك لە هێزەكانی پۆلیس و ژمارەیەكی زۆری دیكەی هێزی مەدەنی هێرشیان كردووەتە سەر خەڵك و لایەنگرانی پالێوراوی پۆستی سەرۆك كۆماری حەسەن روحانی و شەڕ و پێكدادان لە نێوان هەر دوو لادا روویداوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە هۆكاری شەڕ و پێكدادانی شاری كرماشان گوتنەوەی دروشم و پشتگیریكردن لە حەسەن روحانییە و شەڕ و پێكدادانەكانیش تا درەنگانی شەو بەردەوام بووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار