كتێبێكی نوێ لە سەر شۆڕشی شێخ سەعید دەركەوت

دیاربەكر- KDP.info/ شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە باكوری كوردستان یەكێكە لە شۆڕشە گرنگەكانی كوردستان بە تایبەتی باكوری كوردستان كە تا ئێسە زۆر كەم لە سەری شت نووسراون و رای گشتی كورد لێ ئاگادارە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردۆتەوە كە لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكانی سەر شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران، كتێبێكی نوێ بە ناوی : شۆڕشی شێخ سەعید لە سەر زای شاهیدحاڵەكان، دەركەوتووە.
ئەم كتێبە بە گشتی گرنگی بە رووداوەكانی ساڵی 1925 و شۆڕشی ئەو كاتەی كوردی داوە و بۆ ماوەی 20 ساڵ لێكۆڵینەوە و سازدانی چاوپێكەوتن لە گەڵ بەشداربووانی ئەم شۆڕشە و شاهیدحاڵەكان كراوە.




