٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکرتێری زەحمەتکێشان: ئەم هەنگاوەی سەرۆکی هەرێم دەروازەیەکی نوێیە بۆ چارەسەری کێشەکان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە  KDP.info/  لە لێدونێکی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمی     KDP.infoسکرتیری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە دەروازەیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دادەنێت. سەرۆک  بارزانی ئەم  هەنگاوەی  لە رۆژی پێنجشەممە راگەیاند و نامەی لایەنە سیاسییەکانی لەمەڕ پرۆژەی دەستور رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.

دوای ئەوەی مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دەستپێشخەرییەکی نوێ و لەپێناو دروستکردنی کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەمەڕ پرۆژەی دەستور هەموو نامەکانی ئەو لایەنانەی رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد، لەمبارەوە بەلێن عەبدوللا سکرتیری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لێدونێکی تایبەت بۆ    KDP.info گوتی، ئێمە پشتگیری لەم هەنگاوە گرینگە دەکەین و ئەمە دەروازەیەکی نوێ دەبێت بۆ چارەسەر کردن و دەربازبوون لە کێشەکان و پێویستە لایەنەکان بەگشتی بە ئیجابی لە گەڵ ئەم هەنگاوە مامەلە بکەن، بەتایبەتی لەم هەلومەرجە سیاسییەدا، کوردستان پێویستی بە کۆدەنگی و هەماهەنگی لە پێناو چارەسەری کێشەکان هەیە. ئێمە لەروانگەی کوردستانی و پەرەپیدانی ئەم ئەزمونە و هەنگاو نان بۆ هەڵبژاردنەکان هەماهەنگی و لێکگەیذتنمان پێویستە و ئەم دەستپێشخەرییەی سەرۆکی هەرێمیش دەرفەتێکی باشە بۆ هەنگاو نان بەرەو پێشەوە.

دیارە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە لە رێگەی گوتەبێژی فەرمی رایگەیاند کە سەرۆک بارزانی لە پێناو بەدیهێنانی کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکان هەموو نامەی لایەنەکانی رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردۆتەوە. تاکو لێکۆڵینەوەی لەمەڕ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار