٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەهمی ئیشیق: كورد سیاسەتێكی ژیرانەی پەیڕەو كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ نووسەر و رۆژنامەنووسی تورك فەهمی ئیشیق لە راپۆرتێكی خۆیدا كە رۆژی پێنج شەممە سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ بڵاویكردۆتەوە باسی سیاسەت و هەڵوێستی كوردی كردووە و گوتوویەتی كورد سیاسەتێكی ژیرانەی پەیڕە كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكە خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە نووسەر فەهمی ئیشیق باسی خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیم و داواكارییەكانی خۆپیشاندەران كردووە گوتوویەتی: كورد بەشداری لەم خۆپیشاندانانەی نەكرد چونكە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران هیچ پەیوەندییەكیان بە داواكارییەكانی كوردەوە نەبوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە كورد سیاسەتێكی زۆر ژیرانەی پەیڕەو كرد و پشتگیری خۆپیشاندانی ئەو چین و هێزانەی نەكرد كە لە دژی داواكارییە رەواكانی كوردن و كورد زۆر باش دەزانێت كە پرسی كورد بە خۆپیشاندان لە مەیدانی تەقسیم چارەسەر ناكرێت بەڵكو بە بەهێزتر و سەردەمییانەتر كردنی دیموكراسیەتی توركیا پرسی كورد چارەسەر دەكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار