٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عوسمان بایدەمیر: كورد داوای ناسنامە، كلتوور و كیانی خۆیان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

دیار بەکر-  KDP.info/ سەرۆكی شارەوانی گەورەی شاری دیاربەكر عوسمان بایدەمیر سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ رایگەیاندووە كە ئەوان لە دیاربەكر بۆ ئەوەی دارێك لە زەوییەكانی سەر بە خەزێنەی دەوڵەت دابنن پێویستە رەزامەندی وەزیری پەیوەندیدار وەربگرن و ئەگەر رەزامەندی وەزیر نەبێت ئەوا كەس بۆی نییە دارێك بچێنێتیا ببڕێت.

بە پێ هەواڵێكی ماڵپەڕی یووكسەك ئۆڤاخەبەر سەرۆكی شارەوانی گەورەی شاری دیاربەكر عوسمان بایدەمیر رایگەیاندووە كە لە هەندێك بواردا توركیا هێشتا وەكو 300 ساڵ لەمەوبەرە و تا رەزامەندی پادشاە نەبێت كەس بۆی نییە شتێك بكات.

بایدەمیر سەبارەت بە داواكاری كورد لە باكوری كوردستانیشدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە كورد لەم قۆناغە بەدواوە داوای ناسنامە، كلتوور و كیانی تایبەتی خۆی دەكات و ئەمانەیش مافی نەتەوەیی و رەوای گەلی كوردن.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە كورد بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە كە واز لە هیچ مافێكی خۆی بهێنێت، چونكە گەلی كوردیش دەیەوێت وەكو گەلانی دیكەی جیهان بە سەربەرزی بژیت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار