٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبدوڵًڵاگول: رێفراندوم رێگا چارەیەكی زۆر باشە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە  -  KDP.info   /  دوای كۆبوونەوەكەی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان لەگەڵ نوێنەری رێكخراو و خۆپیشاندەرەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆل، میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا پێشنیاری سازدانی رێفراندومێكی لە شاری ئەستەنبۆڵ لە سەر داواكاری خۆپیشاندەركان كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلك خەبەری توركی رۆژی پێنج شەممە بڵاویكردەوە كە سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كەسوكاری شەهیدانی ئەو وڵاتەدا باسی كۆبوونەوەكەی سەرۆك وەزیری توركیا و نوێنەری خۆپیشاندەرەكانی كردووە و ئەو كۆبوونەوەیە بە سەرەتایەكی باش بۆ چارەسەر كردنی قەیرانی خۆپیشاندانەكانی توركیا لە قەڵەم داوە.

عەبدوڵلا گول لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا باسی پێشیناری سازدانی رێفراندومێك لە سەر داواكاری خۆپیشاندەرەكانیشی كردووە و گوتوویەتی: ئەم پێشنیارە پێشنیارێكی زۆر باش و ئەرێنییە و دەتوانێت ببێتە باشترین رێگاچارە بۆ كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ و چەندین شاری دیكەی ئەو وڵاتە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار