٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا لە کۆششە بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی دژەفرین و موفتیش پێی وایە بەروخانی سوریا، روسیاش دەڕوخێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا - دیمەشق – ئاژانسەکان-       KDP.info    /  ئیدارەی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا بە نیازە ناوچەیەکی دژە فرین لەسوریا لە نزیک سنووری ئوردن   دروست بکات، دوو دبلۆماتکاری گەورەی تورکیا بە رۆژنامەی حەیاتی لەندەنیان راگەیاند: ئەمەریکا خوێندنەوە لەسەر دامەزراندنی ناوچەیەکی دژەفرین لە سوریا ، لە نزیک سنووری ئوردن دەکات، تا بتوانرێت گەلی سوریا لەو رەوشە خراپەی کە ئێستا تێدایە باشتر ببێت لە قتلوعامی چەکدارانی حزبوڵاو ئیرانی کە هاوکاری رژێمی ئەسەد دەکەن بپارێزێت . ئەو دوو دبلۆماتکارەی تورکیا هەروەها ریانگەیاند: ناوچەی دژە فرێنەکە دەکەوێتە نزیک سنووری ئوردن بۆ ئەو کەسانیە کە دژ بە رژێمی بەشار ئەسەد دەجەنگەن ، لە رووی پانتایی جوگرافییەوەش پێشبینی ناکرێت ناچەی دژە فرینەکە فراوان بێت،  بەڵام دەبێت ناوچەیەکی ئارام و دوورە دەست لە فرۆکە جەنگییەکانی سوریا بۆ سەر چەکدارەکانی سەر بە سوپای ئازادی سوریا بێت.

هەروەها هەر ئەمڕۆ گەورە موفتی سەر بەرژێمی سوریا بەشار ئەسەد رایگەیاند: کە  ئەگەر سوریا بروخێت ئەوکات رووسیاش دەروخێت ،ئەو شەری دەکرێت لەسوریا دژی مرۆڤایەتی و ئاینەکانە. ئەحمەد بەدرەدین حەسون گەورە موفتی سوریا لەلیدوانێکی بۆ ئاژانسی ئینتەر فاکسی رووسیا ئەوەی خستەروو: کە چەکدارە توندرەوە ئیسلامییەکان لە تاجیکستان و شیشان  والاتانی دیکەی جیهانەوە دینە سوریا و شەر لە گەڵ سوپای عەرەبی سوریا دەکەن ، ئەمش ئاماژەیەکی خەراپە کە ئەوانە شەری مرۆڤایەتی دەکەن نەوەک جێتر ، گەورە موفتی بەشار ئەسەد هەروەها رایگەیاند: بەختەوەر بووین لە دوا سات ئیدارەی رووسیا بە پیلانەکەی زانی هاوکاری سوریای کرد چوونکە بەرووخانی سوریا ،رووسیاش دەروخێت،  پلانەکەی ئەو گرووپە تیرۆریستیانە کە  بە هاوکاری سعویە و قەتر ئەمەریکا و ئەورووپا جێبەجێ دەکرێت ، بۆ لەناوبردنی هەموو مرۆڤایەتیە دەیانەوێت بێجگە لە ویستی خۆیان هیچ ئاینێکی تر، لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست نە‌هێنڵن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار