تێکدانی پارکی گیزە لە ئەستەمبۆڵ چاوەرێ بریاری دادگا دەکات

ئەنقەرە – KDP.info / حکوومەتی تورکیا پابەندبوونی خۆی بۆ بریاری دادگا لە بارەی چارەنووسی پارکی جیزی دەربڕی و ڕایگەیاند ئەگەر دادگای تورکیا بریاری بدات بە تێکدانی پارکەکە لە ئەستەمبۆڵ ئەوە پابەندی بریارەکە دەبێت ئەگەر بریارەکە پێچەوانە بوو، ئەوکاتیش پابەندی دەبێت، چوونکە تورکیا وڵاتێکە یاسا تێدا سەروەرە ، رۆژنامەی حوریەتی تورکیا ئەمرۆ هەینی لە زاری حوسێن چەلیک گوتەبیژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا گواستەوە ، کە ئەگەر دادگا رەتکیردەوە لە پارکی گیزەی ئەستەمبۆڵ شوێنی حەوانەوەی سەربازان سەردەمی عوسمانییەکان لێ دروست بکرێت ئەوا حکوومەت رازی دەبێت و رێز لە بریاری دادگا دەگریت، هاوکات ئەگەر بریارەکە پێچەونەش بوو هەر رێزی لیدەگرێت و پارکی گیزی تێکدەدات .چەلیک ئەوەشی راگەیاند تورکیا وڵاتێکە کە تێدا یاسا سەروەرە و حکوومەتیش پابەندی یاسای وڵاتەکەی دەبێت.




