٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریكا .. لە تەقینەوەیەكدا 74 كەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا - KDP.info / لەئەنجامی  تەقیینەوەیەكی گەورە لە باشووری ئەمەریكا حەفتاو چوار كەس كوژران و بریندار بوون. بە پێی ئەو زانیاریانە كە لە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاوبوونەتەوە، تەقیینەوەكە لە ناو كارگەیەكی پترۆكیمیاوی لە ویلایەتی لۆیزیانای باشووری ئەمەریكا روویدا, بەڵام هێشتا هۆكاری تەقیینەوەكە نەزانراوە و لە ئاكامی تەقیینەوەكەش كەسێك كوژراوە و حەفتاو سێی دیكەش برینداربوونە و هەر لەگەڵ تەقیینەوەكەش سێسەد كەسی دیكە كە لە ناو كارگەیەدا بوون توانیویانە خۆیان لە مردن ڕزگار بكەن و لە كارگە هەڵهاتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار