٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فالادیمێر پۆتن: مانەوەی ئەسەد لەسوریا باشترە لە حوکمی ئیسلامییەکان

سەرچاوە: KDP.info

مۆسکۆ –KDP.info /  سەرۆکی رووسیا پێوایە سوریای بەبێ بەشار ئەسەد گێرەشوێنی بەدوای خۆی دێنی و لە نێوان چەکدارە ئیسلامییەکانی و بەشار ئەسەدا هەر ئەسەد باشترە ، رۆژنامەی هەمودیاع لەزاری سەرۆکی رووسیا فلادیمێر پۆتنی گواستەوە، کە مۆسکۆ دەخوازێت  بە تەلئەبیب بڵێت: پێویستە لەمانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات نێگەران  نەبن ، بەڵکو سوریای بێ بەشار ئەسەد زۆر خراپ دەبێت،کاتێک لەلایەن گرووپێکی توندرەوی رادیکالیی ئیسلامییەوە دەسەڵات بەرێوەببردریت کە تێدا ئیسرائیل و ناوچەکەو تەنانەت جێهانیش زەرەرمەند دەبێت. ئەم گوتانەی پۆتن لە چواچێوەی سەردانی بۆ شوێنەوارێکی یەهودییەکان بووە، پۆتین هەروەها رایگەیاند،بۆ ئیسرائیلییەکان باشترە بەشار ئەسەد لە دەسەڵات بمینێتەوە بە پێچەوانەکەی ئیسلامییە توندرەو رادیکالییەکان دێنە  دەسەڵات و ئارامی باکووری ئیسرائیل تێکدەدەن، بۆیە وای باشترە تەلئەبێب لە مانەوەی بەشار ئەسەد نیگەران نەبێت.   

 

هەواڵی پەیوەندیدار