٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکگرتووی ئیسلامی: ھەڵوێستی سەرۆکی ھەرێم بەھەنگاوێکی دروست دەزانین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ د.سەلاحەدین بابەکر یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی بەkdp.info  راگەیاند: نامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمان بە ھەنگاوێکی دروست دەزانین و ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان کار لەسەر ئەوەی لە ناو نامەکەدا ھاتووە بکات، بۆ ئەوەی بە سازان پرسی دەستور چارەسەربکرێت.

د.سەلاحەدین بابەکر گوتیشی: ئەو نامەی کە لە لایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە نێردراوە بۆ پەرلەمان ھاوپێچە لە گەڵ تەواوی سەرنج و تێبینی ھێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بۆیە پەرلەمان پێویستە تاوتوێی بکات. بۆئەوەی لە کۆی ھەموو ئەو سەرنج و تێبینیانە بگەینە ئەو سازانە نیشتیمانییەی  کە ھەموو لایەک داوای دەکەین لە بارەی دەستور.

بابەکر رونیشیکرده‌وە، ئەگەر پەرلەمان بەزوویی تاوتوێی ئەو سەرنج و تێبینیانە بکات و میکانیزمێکی گونجاو دابنێت بۆئەوەی بە زوویی ئەنجام بدرێت، چونکە نابێت ئەو سازانە ببێتە ھۆی ئەوەی ھەڵبژاردنەکان دوابخرێن بە تایبەت ھەڵبژاردنی پەرلەمان .

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێم  لە رێگەی نامەیەکی فەرمییەوە تێبینی و پێشنیارەکانی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی ئاراستەی سەرۆکایەتی پارلەمان کردووە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی پارلەمان لە گەڵ نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکان و ئەندامانی لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان دابنیشن و تاوتوێی پێشنیار و تێبینییەکان بکەن بۆ ئەوەی بە کۆدەنگی تەواوی لایەنەکان لە سەر مەسەلەی پڕۆژەی دەستوور بگەنە ئەنجامێک.

 

هەواڵی پەیوەندیدار