موقتەدا سەدر پڕۆژەیەك بۆ پێكهێنانی پەرلەمانی میللی دەخاتەڕوو

بەغدا-KDP.info/ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پڕۆژە بۆ پێكهێنانی پەرلەمانی میللی دەخاتەڕوو كە بەشێكە لە دامەزراوەی و رێكخراوەیی فراكسیۆنی ئەحرار و تەواوی چین وتوێژەكانی كۆمەڵگە لە خۆ دەگرێت. لە راگەینراوێك دا كە بە ناوی پڕۆژەی موقتەدا سەدر تایبەت بە پێكهێنانی پەرلەمانی میللی بڵاوكراوەتەوە تێیدا هاتووە، كە پڕۆژەكە تەواوی هاووڵاتیان لە چین و توێژە جیاجیاكان لە خۆ دەگرێت و بە پێیی چڕی دانیشتوانی پارێزگان و پێگەی جوگرافیان ژمارەی ئەندامان گۆڕانكاری بە سەردادێت و ئەندامی ئەو پەرلەمانەش هیچ ئیمتیازێكی سیاسی یانیش ماددی نایگرێتەوە و بەڵكو خۆبەخشانەیە. هەر لە راگەینراوەكە دا كۆمەڵێك مەرج؛ بۆ ئەندامبوون و خۆكاندیدكردن لەو پڕۆژەیەدا خراوەتەڕوو، كە ژمارەیان حەڤدە خاڵە و هەندێ لە مەرجەكان دەبێت ئەو كەسەی داواكە پێشكەش دەكات باوەڕی بە نەهج و كار و هەڵوێستەكانی رێبەری رەوتی سەدر هەبێت و هەرووها باوەڕیشی بە نەهجی سیاسی فراكسیۆنی ئەحرار هەبێت و ئەندامی هیچ پارتێكی شوڤێنی نەبێـت و لەگەڵ ئەمەریكیەكان دا كاری نەكردبێت.




