٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی هەولێر بەسەردەكاتەوە و جەخت لە خزمەتی پتری هاولاتیان دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی بەرێوەچوونی كارو خزمەتگوزاری دامودەزگاكانی پایتەخت، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بەیاوەریی عەمیدی ماف خالید عەباس بەرێوەبەری كاروباری ناوخۆ هەردوو بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی پارێزگای هەولێری بەسەركردەوە .

  لەو بەسەركردنەوەیەدا بە ئامادەبوونی هەریەك لە عەمید موئەییەد نوری بەرێوەبەری رەگەزنامەی هەولێرو عەبدولا ئەحمەد مستەفا بەرێوەبەری كاروباری شارستانی هەولێر یەكە یەكەی بەشەكانی ئەو فەرمانگەی بەسەركردەوەو لەنزیكەوە ئاگاداری رەوشی بەرێوەچوونی كارەكانیان بوو .

  لەمیانەی دیدارو چاوپێكەوتنیشی لەگەل هاولاتیاندا گوێبیستی رەخنەو پێشنیارەكانیان بوو بۆ باشتر بەرێوەچوونی كارەكان و خێراتركردنی مامەلەكانی تۆماری لەدایكبووانی تازەو نوێكردنەوەو وون بوون بۆ هەریەك لە رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی كە سەرەرای كۆنی و نەشیاوبوونی بیناكەیان رۆژانە نزیكەی 1500مامەلەی هاولاتیان بەرێدەكرێت و كارئاسانی زۆریان بۆ دەكرێت .

  پارێزگاری هەولێر سەرەرای جەختكردنەوە لە تەواوبوونی بینای تازەی هەردوو بەرێوەبەرایەتییەكە بە تەواوی پێداویستییەكانیانەوە لە سەر رێگەی موسل لەبەرامبەر پاركی سامی عەبدولرەحمان كە بەم نزیكانە دەگوزارێنەوە بۆ ئەوێ، جەختی لەسەر بایەخدانی پتر بە مامەلەی هاولاتیان و خێراكردنی پرۆسەكەو كارو خزمەتی پتر و رێكخستنی باشتری كارەكانیان كردەوە، ئاگاداری هەموو بەرێوەبەرایەتییەكانی تاپۆو هاتوچۆو پەساپۆرت و شارەوانیشی كردەوە كە كار بە رەگەزنامەی ساڵانی پێشوو بكرێت و نابێ هاولاتیان ناچاربكەن بۆ تازەكردنەوەی رەگەزنامەو ناسنامەی باری شارستانی چونكە ئەوانی كۆن هیچ كێشەیەكیان نییە لە رووی یاسایی و دلنیابوونەوە، ئەوەش كارئاسانییەكی باشە بۆ هاولاتیان و بارگرانییەكی زۆریش لەسەر ئەو دوو فەرمانگەیە سووك دەكات .

 

هەواڵی پەیوەندیدار