لەسەرچیای هەیبەت سوڵتان لە كۆیە پرۆژەیەكی گەورەی گەشتوگوزاری كرایەوە

كۆیە – تایبەت بە KDP.info / بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیران و بەرپرس فەرمانگە حكومیەكان و سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە رێورەسمێكدا لە شارۆچكەی كۆیە ئەمڕۆ پرۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری بەرووی هاووڵاتیاندا كرایەوە.
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بۆkdp.info گوتی: ئەو پڕۆژەیە بەناوی (كۆساری گەشتیاری) ە و لەسەر چیای هەیبەت سوڵتان لە شارۆچكەی كۆیە دروستكراوەو شوێنی حەوانەوەو كات بەسەربردن و چەندین یاری نێودەوڵەتی تێدایە و دەبێتە هۆی راكێشانی گەشتیارانی ناوەخۆ و بیانی بۆ دەڤەری كۆیە بەگشتی و ئەو پرۆژە گەشتیاریە بەتایبەتی.
ناوبراو گوتیشی: جگە لە ئەوەی لە رووی گەشتیاریەوە پرۆژەكە سوودی دەبێت لەرووی ئابوریشەوە ئەو پرۆژەیە سوود بە هاووڵاتیان و دانیشتوانی كۆیەو دەوروبەری دەبێت هەروەها كاریگەری دەبێت بۆ باشتركردنی رەوشی گەشتوگوزاری لە هەرێمی كوردستان بەگشتی.




