خامنەئی و رەفسنجانی داوا لە هاوڵاتیانی ئیران دەکەن بەشداری هەڵبژاردن بکەن

ئێران – KDP.info/ رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە گەلی ئێران کرد بەشداری لە هەڵبژاردەنەکانی سەرۆک کۆماری بکەن هەتا ئەگەر پشتگێری لە سیستەمی سیاسی کۆماری ئێسلامی ئیرانیش نەکەن، کە بریارە سبەینی هەینی هەڵبژاردنەکە سازبکریت ، هاوکات ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی کاندیدی دورخراوەی سەرۆک کۆمار ئەمرۆ پێنج شەممە داوای کرد ، هەموو پێکهاتەکانی ئێران بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی سەبینی هەینی بکەن و گشت کێشەکان بەلاوە بنێن، پێشتر لە ٢١ ئایاری رابردوو ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی دەستوور رەزامەندی لە سەر ٨ کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران دەربری و هاوکات هەریەکە لە ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی و ئەسفەندیار رەحیم مەشایی لە کێبرکی هەڵبژاردەنەکە دوورخستەوە . بەهۆی دوورخستنەوەی ئەو دوو کەسایتیش کێبرکی هەڵبژاردەنکەش بەرەو ساردوسڕی رۆیشتووە پێشبینی ناکرێت ، خەلکێکی زۆر بەشداری لە هەڵبژاردەنکە بکات .




