٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سعودیا بڕیارێکی داوە ئەگەر جێبەجێ بکرێت ئەمساڵ 900کەس لە کوردستان لەحەجکردن بێبەش دەکرێن .

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoرایگەیاند: حکوومەتی سعودیا بڕیارێکی داوە کە ئەمساڵ یەک ملیۆن حاجی کەمتر وەردەگرێ کە ئەمەش ده‌کاتە 25%حاجیانی دونیا کە ساڵانە نزیکە چوار ملیۆن حاجی لە سعودیا و دەرەوە ده‌ڕۆنە کەعبە، بەڵام ئەگەر سعودیا ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات گرفتێکی گەورە بۆ حاجیانی دونیا و تایبەت بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق دروست دەکات.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: ئەگەر 20%حاجیانی عێراق کەمبکاتەوە ئەوکات 6ھ ەزار حاجی بێبەش دەبن و لەو ژمارەیەش زیاتر لە900حاجی ھەرێمی کوردستان دەبێت کە ئەمانەش ھەمویان پارەیانداوە و مامەڵەی حەجیان تەواو کردووە.

نەقشبەندی رونیشیکردةوە، ئالیەتی لا بردنی ئەو حاجیانە زۆر زەحمەت دەبێت و لە ھەمانکاتدا زیانێکی مالی زۆریش دەگات بەعێراق وھەرێمی کوردستان، چونکە تەنھا عێراق لە گرتنی شوقە بۆ ئەو شەش ھەزار حاجیە 20ملیۆن دۆلار زەرەر دەکات و ھەرێمی کوردستانیش نزیکەی ملیۆنێک دۆلار زەرەر دەکات، چونکە ئێمە بۆ4650حاجی شوقەمانگرتووە و نزیکەی900حاجیمان کەمدەبێتەوە .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تائێسته‌ھیچ نوسراوێکی رسمی نە لە سعودیا و نە لەعێراق بە ئێمە نەگەیشتووە تاوەکو دەست بەئیجرائات بکەین ، بەڵام ھەر کاتێ ئاگادارکراینەوە ئێمە دەست بەپلانی خۆمان ئەکەین بۆچۆنییەتی کەمکردنەوەی حاجیانمان .

هەواڵی پەیوەندیدار