سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 13ـی 6ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی و شاندێکی هاوڕێی کرد.
لە دیدارێكدا سەرەتا ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدارەکە دەربڕی و دەستخۆشی لە سەرۆك بارزانی كرد کە توانیویەتی بەرەنگاری هەموو ئەو هەوڵانە ببێتەوە کە ئامانجیان زیانگەیاندن بووە بە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و بەهۆی پێداگریی بەڕێزیانەوە چەندین دەستکەوتی گرنگ بۆ کوردستان وەدی هاتوون و هەرێمی کوردستان پێگەیەکی یاسایی گرینگی لە دەستووری عێراقدا مسۆگەر کرد.
لەبارەی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پاراستنی هەرێمدا، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی گووتی: بەرگرییکردنی جەنابتان بوو کە بووە هۆی مانەوەی پێشمەرگە و کۆمەڵێک دەستکەوتی زۆر گرینگ بۆ گەلەکەمان مسۆگەر کران.
هەروەها ستاییشی هەوڵ و پێداگریی سەرۆک بارزانی کرد بۆ بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە و هەروەها پشتیوانیی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ پاراستنی ئاسایش و تەبایی و پێشکەوتنەکانی هەرێم دەربڕی.
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی و شاندی هاوڕێی، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پاراستنی ئارامی و پێشکەوتنی کوردستان ئەرکی هەمووانە و نابێ بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە توندڕۆیی بدرێت، چونکە توندڕۆیی بەهەر شێوازێک بێت دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.