Un : ژمارەی کوژراوانی شەڕی سوریا گەیشتۆتە (92.902 ) کەس

گاردیان – KDP.info/ شەڕی بەردەوامی ناوخۆی سوریا کە 27 مانگە درێژەی هەیە، دەرنجامەکەی گەیشتۆتە (92.902 )کەس واتە بۆ هەر مانگێک 5000 کەس کوژراون . نووسینگەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی راگەیاند: بەپێی ئامارەکانی بەردەست، تەنها ئەو کەسانی کە ناویان لەلا تۆمارکراون لەماوەی 27 مانگی رابردووی ئەو شەڕەدا بۆ هەر مانگێک 5000 کەس کوژراو ئەوە بێجگە لەو کەسانەی کوژراون و ناوی ئەوان لەلای نوسینگەکەیانەوە تۆمار نەکراوە ، نافی بێلای بەرپرسی نووسینگەی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: ئەو ئامارەی کە ئێستە خراوەتەروو، تا مانگی نیسانی رابردوو ساڵی 2013 بووە ، لە گەڵ هاتنی حزبوڵای لوبنان و چەکدارانی سەر بەئێران بۆ سوریا، شەڕەکە بەرفراونتر بووە و هاوکات ژمارەی قوربانیانش زێدەتربوونە.




