٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. دیندار زێباری لەگەڵ ڕاوێژكاری باڵای پەرەپێدان و نوێنەری ڕێكخراوی نێودەوڵەتی (USAID)كۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

د. دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازی كرد لە خاتوو دانا ستینس، ڕاوێژكاری باڵای پەرەپێدان و نوێنەری ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)لە هەرێم.

 لەلایەن خۆیەوە خاتوو دانا كاروچالاكیەكانی ئاژانسی ناوبراوی خستەڕوو و ڕوونیكردەوە كە پڕۆژەكانیان ڕاستەخۆ لە لایەن (USAID)ەوە لەگەڵ ڕێكخراوە ناحكومیەكانی لۆكاڵی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بەشێوەی گرێبەست كاردەكەن.

لەلایەكی دیكەوە، تیشكی خستە سەر بایەخ دانیان بە پەرەپێدان و بەهێزكردنی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت لە بوارەكانی تەندروستی و كۆمەڵگەی مەدەنی و پەرەپێدانی كشتوكاڵ و دادپەروەری و بەهێزكردنی توانای حكومەت و چاكسازی لە كارگێری و بەرنامەی پەرەپێدانی كەرتی دارایی و بەرنامەی هەلی كار بۆ كارمەندانی كەرتی تایبەت بۆ بەهێزكردنی توانا بە كردنەوەی خولی ڕاهێنان و مەشقكردن.

هەروەها ئاماژە بەوەی دا كە پێویستە لەمەو پاش میكانزمێك بدۆزنەوە بۆ باشتر كردنی پەیوەندی لەگەڵ فەرمانگە و وەزارەتەكانی تری هەرێم و لەلایەن خۆشیەوە، د. دیندار زێباری سوپاسی خاتوو دانای كرد بۆ ڕوونكردنەوەكانی و ئامادەیی خۆیی پیشاندا بۆ هاوكاری كردنیان لە هەر بوراێكدا لەكاتی پێویستدا.

هەواڵی پەیوەندیدار