جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی كەسایەتی و ریش سپی و پیاوماقوڵانی قەڵادزێ كرد
ئەمرۆ پێنچ شەممە 13/6/2013، دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەنووسینگەی خۆی لەپەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی كەسایەتی و ریش سپی و پیاوماقوڵانی قەڵادزێ كرد.
لەدیدارێكدا شاندەكە سوپاسگوزرای خۆیان بۆ ئەو دیدارە نیشان دا و ئەوەیان خستە روو كە سەرەرای ئەو كار و خزمەتگوزاریانەی كراون بەڵام هێشتا ناوچەكەیان لەزۆر روەوە پێویستی بە پرۆژەی ئاوەدانكردنەوە هەیە و وەك كەسایەتی و ریش سپی و پیاوماقوڵان ئەوانیش لەبیری ئەوەدان كار بكرێ بۆ پتر ئاوڕدانەوە لەو كەسانەی كە بەراستی پێویستیان بەئاوڕ لێدانەوە هەیە و ئامادەییان نیشان دا بتوانن لەرووی كاری خێرخوازیی و تەنانەت هەوڵی تاكەكەسیشەوە هاوكاربن و بتوانن خزمەتی شارەكەیان بكەن.
لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رۆڵی خەڵكی ناوچەكەی بەرز نرخاند لەسەرجەم شۆرش و راپەرینەكان و بەپێویستی زانی هەموو هەوڵێك بخرێتە گەر لەپێناو ئەوەی بەباشترین شێوە خزمەت بەخەڵكی قەڵادزێ بكرێ و ئەوەی خستە روو دەبێ هەماهەنگی تەواو هەبێت بۆ ئەوەی هاووڵاتیان و دامودەزگا پەیوەندارەكان لەنزیكەوە هەماهەنگیان هەبێت بەتایبەت لەدەست نیشانكردنی كەموكورتی و جێبەجێ كردنی پرۆژەكان و هیوای خواست لەپەیوەندی بەردەوام بن بۆ گەیاندنی داواو خواستی هاوولاًتیان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن




