٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردوغان هۆكاری خۆپێشاندانەكانی توركیایە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ-KDP.info/ بە پێ ئەنجامەكانی راپرسییەكی دەزگای گەناری توركی سەبارەت بە خۆپێشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ، هۆكاری سەرەكەی بەرفراوان بوونی خۆپێشاندانەكان هەڵوێستی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغانە.

بە پێ هەواڵێكی ئێنترنێت خەبەری توركی لە چوارچێوەی ئەم راپرسییەدا لە مەیدانی تەقسیم چەندین پرس ئاراستەی 498 كەس كراوە و بە پێ وەڵامەكان، لە سەدا 54ی خۆپێشاندەرەكان گوتوویانە بێجگە لە كەسوكاری خۆم حەزم لە ئاتاتوركە و لە سەدا 9ی خۆپێشاندەرەكانیش گوتوویانە عەبدوڵڵا ئوجەلانمان خۆش دەوێت.

سەبارەت بە پرسیاری هۆكاری بەشداری كردن لە خۆپێشاندانەكانیش لە سەدا 46.6 بەشداربووان بە مەبەستی پشتگیری كردن لە خۆپێشاندانەكان چوونەتە مەیدانی تەقسیم و لە سەدا 58ی بەشداربووەكان سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغانیان بە هۆكاری سەرەكی خۆپێشاندانەكان لە قەڵەم داوە.

سەبارەت بە ئایدئولوژیای خۆپێشاندەرەكانیش، ئەنجامەكانی راپرسییەكە ئاشكرایان كردووە كە لە سەدا 33 خۆپێشاندەرەكان كەمالیست، لە سەدا 19 ئازادیخواز و لە سەدا 13 ی خۆپێشاندەرەكان سوسیالیستن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار