موئەیەد تەیب: ناوبردنى ئۆپۆزسیۆن لە سیستمی دیموكراتیدا بەپیلانگێڕ خزمەت بەگفتوگۆناكات

لەبارەی لێدوانەكانی هەینی رابردووی مالكی كە لەدیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئەولایەنانەی هەولی كۆكردنەوەی ئیمزادەدەن بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لێ بە پیلانگێر وەسفی كردبوون.
موئەیەد تەیب گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، ناوبردنى ئۆپۆزسیۆن لە سیستمی دیموكراتیدا بەپیلانگێڕ خزمەت بەگفتوگۆ و وەرگرتنى راى بەرامبەر ناكات چونكە ئۆپۆزسیۆن لەو جۆرە رێژێمانەدا بەڕێزن و ناوبردنیان بەپیلانێگڕ تەنیا رێژێمە گشتگیرییەكان بەكارى دێنن.
تەیب گوتیشى: مافێكی دەستووری خۆمانە لێپرسینەوە لە سەرۆكى حكوومەت بكەین و ئەندامانى دەوڵەتی یاسامان بەپیلانگێڕ ناو نەبردووە لەكاتێكدا ئەوان داواى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەشیان كردووە.




