بۆ یەکەمین جار ئافرەتێک پۆستیێکی گەورەی هەواڵگری ئەمریکا وەردەگرێت

ئەمریكا –KDP.info/ ئیدارەی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا بۆ یەکەمین جار ئافرەتیک بۆ دووەمین پۆستی گەورەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکای دەستنیشان کرد، مایکل مۆریل جێگری بەرێوەبری دەستلەکارکێشاوەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا رایگەیاند : سەرۆک ئۆباما ئەفریل دی هاینزی گەورە راوێژکاری یاسایی ئەنجوومەنی ئاسیاشی نیشتمانی لە شوێنی ئەو وەک جێگری بەرێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دەستنیشانکردووە، مۆریل گووتیش هاینزی تەمەن ٤٣ ساڵان یەکەمین ئافرەت دەبێت کە پۆستیکی وەها گرنگ لە دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا وەربگرێت، پێش ئەوەی ئەفریل دی هاینزی وەک گەورە راوێژکاری یاسایی ئەنجوومەنی ئاسیاشی نیشتمانی دەست بەکار بێت پێشتر یاریدەدری راوێژکاری یاسایی ئەنجوومەنی ئاسیاشی نیشتمانی بووە .




