٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەرنسا داوا لە ئێران دەکات تەرازووی شەڕ لە سوریا نەگۆریت

سەرچاوە: KDP.info

پاریس –  KDP.info/ جارێکی دیکە حکوومەتی فەرنسا هۆشداری دەداتە ئێران بۆ ئەوەی دەستوەردانی لە کاروباری سوریا بکشینێتەوە و رێگا بدات گەلی سوریا ئازادانە کێشەی خۆیان چارەسەر بکەن ، لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرنسا لە لیدوانێکی  بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، هۆشداری دایە ئێران بە دەستوەردانی لە شەڕی سوریا و گۆڕانی تەوازنی شەڕەکە لە وڵاتەدا ، فابیۆس مەترسی بەرەو پێشەوە چوونی چەکدارەکانی سەر بە رژیمی بەشار ئەسەد و حزبوڵڵای لوبنانی بەرەو شاری حەلب دەربری و داوای لە ئیران کرد، دەستوەردانی  لەسوریا بووستێنێت و کار نەکات لە گۆرینی تەرازووی هیز لەو وڵاتەدا، وەزیری دەرەوەی فەرنسا هەروەها رایگەیاند: لەماوەی رابردوودا بەشێکی زۆری زەوی لە رێگای چەکدارەکانی ئێران و حزبوڵڵا و بە چەکەکانی روسیا لە دەستی سوپای ئازادی سوریا دەرهێنراون و بەمەش تای تەرازووی هیز لە سوریا گۆراوە ، ئەگەر ئێرانێس بەردەوام بێت لە هاریکاری رژێمی ئەسەد ئەو کات، کۆبوونەوەی جنێف هەڵدەوشیتەوە . 
 

هەواڵی پەیوەندیدار