٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا.. ئابلوقەی ئابووری لەسەر سوریا سووک دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سوریا –KDP.info/ ئیدارەی ئەمەریکا بریاری دا ئابلوقەی ئابووری بەسەر سوریا کەمبکاتەوە، بە ئامانجی باشتر بوونی گوزەرانی هاوڵاتیان  و گەیاندنی هاریکای مرۆیی بەسەر ئەو بەشەی سوریا کە سوپای ئازاد کۆنترلیکردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ماڵپەری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە کە ئیدارەی ئەمەریکا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر هەڵگرتنی بەشێک لەئابلوقەی ئابووری بەسەر ئەو ناوچانەی سوریا کە سوپای ئازاد لە ژیر دەستییەتی و بەو هیوایەیە ، رەوشی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی ناوچەکە باشتر ببێت، بەرپرسیکی پایەبەرزی ئەمەریکا لەوباریەوە ریگەیاندووە: بەرپرسانی ئەو بەشەی سوریا دەتوانن لە رێگای رێکخراو و کۆمپانیاکانی جیهانی دەست بە ئاوەدانکردنەوە و بنیاتناوەی ناوچەکەیان بکەن هەروەها دەتوانن تۆری نەوت و کارەبای ناوچەکەیان چاک بکەنەوە. 
 

هەواڵی پەیوەندیدار