٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ رێورەسمێکی ئاینی شیعە 25 هەزار سەربازی عێراق لە ئامادەباشیدان

سەرچاوە: KDP.info

کەربەلا –  KDP.info/ بۆ راگرتنی ئەمن و ئاسایشی  رێورەسمێکی ئاینی شیعە لە کەربەلا 25  هەزار کەس لە هێزەکانی ئەمنی عێراق بەشداری لە پرۆسەکە دەکەن، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە هێزەکانی پۆلیسی کەربەللا بە ماڵپەری مەدی راگەیاند: لە ناوەڕاستی مانگی شەعبان رێورەسمێکی ئاینی لە شاری کەربەللا  بەرێوەدەچێت ، تێدا بە دەیان هەزار لە زیارەتکارانی عێراقی و ئێرانی و پاکستانی و بەشداری دەکەن، بەمەبەستی پاراستنی ئەمنییەت و ئارامی ئەو رێورەسمە 25  هەزار ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ و بەرگری عێراق بەشداری دەکەن، لای خۆیەوە عەقید ئەحمەد حسناوی بەرێوەبەری پۆلیسی کەربەلا   رایگەیاند: هێزکانیان بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی ئەمنی و رێگاگرتن لە دووبارەبوونەوەی کردەوە تیرۆریستیەکان کە لە چەند ساڵی رابردوودا لە رێورەسمەکانی ئاینییدا سەدان کوژرا و برینداری لە ریزەکانی  زیارەتکاران خەڵەتانی خوین کرد، ئەم ساڵ رێوشوێنی توندیان گرتۆتەبەر .  
 

هەواڵی پەیوەندیدار