٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران پشتگیری لە ئەسەددەکەن

سەرچاوە: KDP.info

تاران – KDP.info/ سەرجەم کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران پشتگیری لە رژێمی بەشار ئەسەد  و گەلی سوریا دەکەن ، هەرچەندە بۆچوونی جیاواز لە بارەی کێشەکانی ئابووری ومامەڵەکردن لە گەڵ دۆسێیەکانی ناوخۆی ئێران لە پروپاگەندەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی  سەرۆکایەتی کۆمار لە ئارادایە، بەڵام لە بارەی دۆسییەی سوریا سەرجەم کاندیدەکان کە 6  کەسیان ماونەتەوە ، پشتگیری لە رژێمی بەشار ئەسەد دەکەن، لای خۆیەوە حەسەن روحانی کاندیدی ریفۆرمخوازەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:سازانی سیاسی لەلایەن گەلی سوریاوە پیویستە بەبێ دەستوەردانی وڵاتانی دەرەکی بێتەدی هاوکات عەلی ئەکبر ولایەتی ریگەیاند: یەکلاکردنەوەی دۆسییەی سوریا پیوستە لە نێوان حکومەت و گەلی سوریا بێتەدی بنەمای چارەسەریش تەنیا دیاڵۆگە و گفتۆگۆیە.

هەواڵی پەیوەندیدار