٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەوڵەتی یاسا: با ئەردۆغان بەدەم داواکاری خۆپێشاندەران بچێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا –  KDP.info/ژمارەیەک لە پەرلەمنتارانی عێراق داوایان لە سەرۆک وەزیران تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد، بەدەم داواکاری خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی بچێت و دەستبەرداری ئەو پێشێلکارییانە بێت کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی تەقسیم و شارەکانی دیکەی تورکیا کردوویەتی، ژمارەیەک پەرلەمانتارت سەر بە دەوڵەتی یاسا بە ئاژانسی ئەنبای ئەخبارییەیان راگەیاند: هۆکاری دروست بوونی خۆپێشاندان لە تورکیا بۆ سیاسەتی هەڵەی حکومەتی ئەردۆغان دەگەرێتەوە، کە پشتگیری لە گرووپە تیرۆریستیەکانی دژ بە عێراق کردووە، هەروەها دەستوەردانی لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە،  ئەو پەرلەمنتارانەی سەر بەدەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا رایاگەیاند: ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتۆتە ژێر بارودۆخێکی مەترسیدارەوە و شەڕی تایفی بە ئاشکرا سەری هەڵداوە ، بۆیە پێویست دەکات ئەردۆغان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکات و بەدەم داواکاری خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەیەوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار