٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەحما خەلیل: نزیكەی 200 پەرلەمانتار دەنگ بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لەمالكی دەدەن

سەرچاوە: AK News
مەحما خەلیل: نزیكەی 200 پەرلەمانتار دەنگ بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لەمالكی دەدەن

مەحما خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاند: دانیشتنی لێپرسینەوە لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەركەوتوو دەبێ و لەو باوەڕەداین كە نزیكەی 200 پەرلەمانتار دەنگ بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیران دەدەن، چونكە شكستی مالیكی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا زۆر لە عێراقییەكانی نیگەران كردووە و بەردەوام پەرلەمانتاری تازە پێوەندی دەكەن بۆ هاتنە سەر هێڵی وەرگرتنەوەی متمانە لێی.

ناوبراو گوتیشی، ئەو سێ لێژنەیەی بۆ لێپرسینەوە پێك هێنراوە دۆسیەكانیان لە بواری خزمەتگوزاری و سەرپێچی دەستوور ئامادە كردووە و پێمان وایە لە كاتی لێپرسینەوەدا لایەنگری سەندنەوەی متمانە لە مالیكی زیاتر دەبن و نزیكەی 200 پەرلەمانتار دەنگ لە دژی مالكی دەدەن.

لەبارەی بڕیاری كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانتارانی پارتی لە بەغدا لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی، خەلیل رایگەیاند: بڕیار درا یەكڕیزی كورد بێتە پاراستن و هەر بڕیارێك پێویست بوو لەكاتی خۆیدا بە هاوبەشیی لایەنە كوردییەكانی بەغدا جێگیر بكرێ، هەروەها تاوتوێی فرەوانكردنی پرۆسەی دیموكراسی و تەوافووق كرا و بڕیار درا زیادەڕۆیی لەسەر دەستوور قبول نەكرێت، هاوكات دووپپات لەسەر ئەو كرایەوە كەهەوڵانەی لە دژی مالیكی لە ئارادان مەسەلەیەكی شخسی نین، بگرە نیشتمانییە.

گوتیشی: ئێستا لیستی دەوڵەتی یاسا بە هەموو توانای خۆیان دەنگ بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە ئوسامە نجێغی سەرۆكی پەرلەمان كۆ دەكەنەوە و گەیشتوونەتە 120 دەنگ، كەواتە 255 دەنگ لە پەرلەمان ماوە كە ئیمزای دژی نجێفی نەكردووە و ئەوەیش بە زیانی مالیكی تەواو دەبێ.
 

هەواڵی پەیوەندیدار