فەلەكناس ئوجا: كۆنفرانسی باكووری كوردستان بۆ ئیزدییەكان زۆر گرنگە

دیاربەکر- KDP.info/ ژنە سیاسەتمەداری كورد و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی ئەورووپا فەلەكناس ئوجا باسی سازدانی كۆنفرانسەكانی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا و باكووری كوردستان كردووە و گوتوویەتی: سازدانی ئەم كۆنفرانسانە لە باكووری كوردستاندا سوودی زۆری بۆ كوردە ئیزدییەكان هەیە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە فەلەكناس ئوجا باسی گرنگی رۆلی كۆنفرانسەكانی چارەسەری پرسی كورد لە باكووری كوردستانی كردووە و گوتوویەتی: ئەم كۆنفرانسانە دەتوانن داهاتووی كورد لە توركیادا دەستنیشان بكەن و بۆ كوردە ئیزدییەكانیش زۆر گرنگن و رۆلی باخچەیەكی ئازادییان بۆ كوردە ئیزدییەكان هەیە.
ئوجا داوای لە رێكخراوەكانی ئیزدییەكان كردووە كە بەو پەڕی گۆڕ و تینەوە بەشداری لەم كۆنفرانسانە بكەن چوونكە سەركەوتنی ئەم كۆنفرانسانە بە مانای سەركەوتنی گەلی كورد و ئیزدییەكانە و ئەم كۆنفرانسانە دەستنیشانكەری داهاتووی گەلی كوردن بۆیە پێویستە ئیزدییەكانیش بە شێوەیەكی چالاك بەشداری لە دەستنیشان كردنی چارەنووسی خۆیان بكەن.




