٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرمانبەرو مامۆستایانی ھەولێرو دھۆک64 مانگ قەرەبوو دەکرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info / ئەحمەد گەرمیانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەKDP.info راگەیاند: بەپێی رێنمایی ژماره‌ 31ی وەزارەتی دارایی لە بارەی ھاوتاکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەر و مامۆستایان ھەموو موچەکان رێکدەخاتەوە لە ھەرێمی کوردستان لە گەرمیان و سلێمانی ماوەیەکە ئەم کارە تەواو بووەوھەموو مامۆستاو فەرمانبەر 96مانگ قەرەبوو کراونەتەوە.

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: لە ھەولێر و دھۆک زۆرێک لە فەرمانبەر و مامۆستایانی نەگرتۆتەوە و ئەوانەی گە گرتویەتییەوە تەنھا32  مانگ قەرەبوو کراونەتەوە کەواتە 64مانگ دەمێنێ و پێیان نەدراوە.

گەرمیانی رونیشیکرده‌وە، ئێمە وەک یەکێتی مامۆستایان و فەرمانبەران چەند کۆبوونەوەیەکمان کردووە و سەردانی ھەردوو وەزارەتی دارایی و پەروەردەمان کردووە و پاشان سەردانی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستانمان کردوو و ھەموو لەگەڵ ئێمە ھاوڕان کە پێویستە ئەم٦٤مانگە بدرێت بەفەرمانبەر و مامۆستایانی دھۆک و ھەولێریش، بەڵام کۆمەڵێک ھۆکاری تەکنیکی ھەن تائێسته‌ خەرج نەکراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین بە زوترین کات ئەم 64مانگەی ماوە قەرەبووی مامۆستاو فەرمانبەران دھۆک وھەولێریش باتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار