پەرلەمانی کوردستان پەیماننامەی شەرف لە نێوان دەزگا گشتی و رێکخراوە ناحکومییەکان پەسەندکرد

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ ئەندامیپەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کوردستانی عومەر ھەوارمی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان پەیمانی ھاوبەشی و گەشەپێدان لەنێوان دەسەڵاتە گشتییەکان و رێکخراوە ناحکوومییەکان پەسەندکرا.
عومەر ھەوارمی گوتیشی: ئەم پەیماننامەیە بۆ ئەوەیە کە لە داھاتوودا ھەرێمی کوردستان لەسەر چەند بەھا و پرنسیپ چەند ئامانجێکی دیاریکراو بەدەست بێنێ و لە ماوەی داھاتوو دەسەڵاتە گشتییەکان کە حکوومەت و پەرلەمان لە خۆدەگرێت لەگەڵ رێکخراوە ناحکوومییەکان بە ھاوبەشی چەند کاروچاڵاکی لە پێناو بەدەستھێنانی ئەم ئامانجانە ئەنجام دهدەن.
سەبارەت بەئامانجەکان ھەوارمی گوتی: ئامانجی یەکەم کۆمەڵگایەکی مەدەنی چاڵاک و رێکخراوی کارا ئەمەش کۆمەڵێک پابەندی بۆ حکوومەت و پەرلەمان دروست دەکات ھەم بۆ رێکخراوە ناحکوومییەکانیش و ئامانجی دووەم بەشداریکردنێکی چالاکە لە سیاسەتەکان و مەبەست لێی ئەو سیاسەتە گشتیانەی لەھ ەرێم دروست دەبن و ئامانجی سێیەم تەمویل کردنی بەردەوامی دەست پێشخەرییە مەدەنییەکانە مەبەست لێی ئەو چاڵاکییە جۆراوجۆرەکانە کە رێکخراوە ناحکوومییەکان پێشکەشیان دەکەن پێویستە حکوومەت پشتگیریان بکات و ئامانجی چوارەم خزمەتگوزاری و بەرسڤی خێراو کوالیتی باشە کە مەبەست لێی ئەو پڕۆژانەیە کە بەھاوبەشی ئەنجام دەدرێن لەنێوان ھەردوولا ، ئەمەش چوار ئامانجی سەرەکی ئەم پەیماننامەیە کە لە نێوان ئەم دوو دەسهڵاتە دەستنیشانکراوە .




