٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی: تاوەکو یەک دینار مابێت پێشینەکان بەردەوام دەبن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تاوەکو یەک دینار لەو پڕە پارەی پەرلەمانی کوردستان تەرخانیکردووە بۆ پێشینەکان بەردەوام دەبن و راناگیرێن.

دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێسته‌پێشینەکان تەنھا بەوکەسانە دەدرێن ئەوانەی پێشتر مامەڵەی وەرگرتنی پێشینەکانیان کردووە، بۆیە مامەڵەی نوێ پێشینەکانیان پێ نادرێت.

دلێر تارق گوتیشی: ماوەیەک بەھۆی ھاتنی سەرێ ساڵی نوێ پێشینەکان راگیرابوون، بۆیە خەلکێکی زۆر مامەڵەی پێشکەش کردبوو، بۆیە تاوەکو ئەوانە تەواو نەبن بە ھیچ کەسێکی دیکە نادرێت، چونکە مافی ئەوانە و پێشتر مامەڵەکانیان تەواوکردووە.

تارق رونیشیکرده‌وە، ھەموو خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە ، تاوەکو یەک دینار مابێت پێشینەکان راناگیرێن و بەردەوام دەبن.

لە پڕۆژە یاسای ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە،600ملیار دینار بۆ پێشینەکان تەرخان کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار